ناوبژیوانان بۆ ئەندامانی حەماس کە لە تونێلێکدا لە رەفەح گیریان خواردووە دەستبەکار دەبن
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.
سەرچاوەکانی حەماس ڕایانگەیاند کە پەیوەندییەکان لەگەڵ ناوبژیوانان بەردەوامە بۆ دەستەبەرکردنی تێپەڕبوونی سەلامەت بۆ شەڕڤانانی بەرخۆدان کە لە تونێلێکدا لە شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە گیریان خواردووە.
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلئەقسا ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی بە دزەپێکردنی زانیاری بە ئەنقەست لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە کە ئەو موجاهیدانەی لە تونێلەکانی رەفەح گیریان خواردووە، ڕێگایان پێدەدرێت، هەوڵی چەواشەکردنی خەڵک دەدات.
سەرچاوە ئەمریکی و سەهیۆنییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ئەکسیۆس کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ڕاپۆرتیان دا کە واشنتۆن ڕێگەی سەلامەتی پێشکەش بە ئەندامانی حەماس کردووە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سەهیۆنی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەماس بچن.
بەپێی ڕۆژنامە داگیرکەرەکان، بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی بکوژ، ئەگەری ڕێگەدان بە نزیکەی ٢٠٠ ئەندامی بزووتنەوەی حەماس لە تونێلەکانی رەفەحەوە هێناوە ڕۆژەڤ. بەڵام ئەم پێشنیارە لە لایەن بەشێک لە بەناو وەزیرانی حکومەتی داگیرکەر بە توندی ڕەخنەی لێ گیراوە و تا ئیستا یەکلایی نەکراوەتەوە.
تەلەفزیۆنی کەناڵی ١٢ ئیدیعای کردووە کە ئەندامانی حەماس ئەگەر چەکەکانیان ڕادەست بکەن، ڕەنگە ڕێگەیان پێبدرێت بپەڕنەوە. هەروەها سەرچاوە نزیکەکانی سوپای داگیرکەر پێشنیاریان کردووە کە لە بەرامبەر ڕادەستکردنی تەرمەکانی زیاتر ئەگەری هەیە ڕێگە بە گواستنەوەی ئەو ئەندامانەی حەماس بدرێت.
بەڵام نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕەتیکردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕکردن لە بەرامبەر دوورخستنەوەی ئەندامانی حەماس لە تونێلەکاندا ئەنجام درابێت.
سوپای رژێمی سەهیۆنی بۆ جیاکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە ڕەفەح کۆنترۆڵی کردووە لە ژێر دەستی حەماس هێڵێکی سنووری ناسراو بە "هێڵی زەرد" دامەزراند. ئەم هێڵە چارەسەری قەیرانی تونێلەکان لە رەفەح زیاتر ئاڵۆزتر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، لەگەڵ ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، دیدار و گفتوگۆیان کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس دوو خانووی خانەوادەی خوشیەی ڕوخاند و بەهۆی ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە.
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.