هێرشی بەرفراوانی سوپای سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا: دەیان فەلەستینی دەستگیر کران
سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی هەڵکوتانە سەر بەرفراوانی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار و کەمپ لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، کەمپی عەسکەری کۆن لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس، شاری دوورا لە باشووری خەلیل، شاری تووباس، شارۆچکەی بەیت ئەمەر لە باکووری ئەلخەلیل و گەڕەکەکانی دەوروبەری کەمپی قەلەندیا لە باکووری قودس، پێکدادان، دەستگیرکردن و ئۆپەراسیۆنی ڕووخاندن و پشکنینی ماڵانیان بەخۆوە بینیوە.
لە شاری تووباس، هێزە داگیرکەرەکان بە پشتیوانیی یەکە تایبەتەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و چەندین گەنجیان دوای لێدان و ئەشکەنجەدان دەستگیر کرد. هاوکات، لە شاری ئەلبیرە، سەربازانی ئیسرائیل لە کاتی هەڵکوتانە سەر گەڕەکی “ئوم ئەلشەرایت”دا گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگییان بە ڕووی گەنجانی فەلەستینیدا هاویشت.
لە باکووری خەلیل، سوپای داگیرکەر بە هەڵکوتانە سەر شارۆچکەی بەیت ئەمەر، لانیکەم ٦٠ هاووڵاتیی فەلەستینی، کە زۆربەیان دیلانی ئازادکراو بوون، دەستگیر کرد و یاریگای تۆپی پێی ناوچەکەی کردە بنکەیەکی لێکۆڵینەوەی مەیدانی.
هەروەها لە شارەکانی قەلقیلیە، توولکەرەم و کەفر عەقەبیشەوە، ڕاپۆرت لەبارەی دەستبەسەرکردن و هێرشە بەردەوامەکانی سەربازانی داگیرکەرەوە بڵاو کراوەتەوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بەردەوامن کە سوپای رژێمی سەهیۆنی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە کەرتی ڕۆژئاوادا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە و نزیکەی ڕۆژانە کەمپ و شارە فەلەستینییەکان دەکاتە ئامانجی هەڵکوتانە سەر، دەستگیرکردن و وێرانکردنی ماڵ و موڵکیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٧٩ کەس.
هێزە داگیرکەرەکان خانووی بەدەوییان لە شارۆچکەی ئاناتا لە ڕۆژهەڵاتی قودس ڕووخاند و ٢ کرێکاری فەلەستینییان لە شارۆچکەی ڕام بریندار کرد.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦.٣ لە نزیکەی شاری مەزار شەریفی وڵاتی ئەفغانستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.