ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢٢ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٥یان لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوبوون و ١٧ کەسیش شەهید پێشوو بوون کە تەرمیان لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەرێنراوە و ٩ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ١٩٤ ئاگربەستی پێشێل کردووە و ڕێگە بە گواسترانەوەی هاوکارییەکان، دەرمان و ئامێرەکانی پزیشکی بۆ ناو غەززە نادات و دەروازەی رەفەحی هێشتا نەکردۆتەوە.
لە چیاکانی ئەڵپ لە باکووری وڵاتی ئیتالیا لە ئەنجامی هەرەسی بەفر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە وڵاتی یۆنان لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو خانەوادەی دوژمنی لە ناویاندا هەبوو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لقی چەکداری حەماس، کەتائیبی عیزدەین قەسام، ٣ تەرمی دیکەی زیندانیانی سەهیۆنی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە ڕادەستی شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.