شەهیدبوونی منداڵێکی فەلەستینی بەهۆی تەقەی سەربازانی داگیرکەر لە سلوان
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە ڕامەڵڵا ڕایگەیاند کە "یامەن سامید یوسف حامید"، منداڵێکی ١٥ ساڵەی فەلەستینی، ئێوارەی پێنجشەممە بەهۆی تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی لە شاری سلوان، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵاوە، شەهید بوو.
بە گوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە وەرگیراوە، ئێوارەی پێنجشەممە دوای هەڵکوتانی سەربازانی داگیرکەر بۆ سەر سلوان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەنجانی فەلەستینی لەگەڵیاندا لە دەروازەی شارەکە، پێکدادان ڕووی دا. لە کاتی ئەم پێکدادانانەدا، هێزە داگیرکەرەکان تەقەیان لە فەلەستینییەکان کرد، کە بەهۆیەوە، حامید بە سەختی بریندار بوو.
شایەتحاڵان وتیان هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی تەرمی برینداری ئەم لاوەیان بۆ ماوەیەک لە شوێنی رووداوەکەدا هێشتەوە و ڕێگرییان لە گەیشتنی هێزە فریاگوزارییەکان کرد؛ پاشان دوای دواکەوتنێکی زۆر، ڕێگەیان دا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لە ڕێگەی گواستنەوەدا شەهید بوو.
هەروەها، سەرچاوە فەلەستینییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە هەر لەو شەوەدا، لاوێکی دیکەی ١٤ ساڵان لە کاتی پێکدادانەکاندا لە سلوان بەهۆی بەرکەوتنی گولڵەی سەربازانی داگیرکەر بریندار بووە. ئەم لاوەش پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بۆ ماوەیەک لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لێپرسینەوەی مەیدانیی لەگەڵدا کرابوو.
شاری سلوان لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا شاهیدی هەڵکوتانە دووبارەکانی سوپای سەهیۆنی و پێکدادانی توند بووە لە نێوان گەنجانی فەلەستینی و هێزە داگیرکەرەکاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.