نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ١٦ هەزار بەڵگە لەبارەی جینۆساید هەیە
چریس سیدۆتی ئەندامی کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی داگیرکراو سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند کە کۆمیسیۆنەکە ئەوەندە پێویست لەبارەی جینۆساید لە غەززە کۆکردووە.
سیدۆتی ڕوونیکردەوە کە لێکۆڵینەوەکانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو ساڵی خایاندووە و لەسەر بنەمای بەڵگەی ڕاستەوخۆی کۆمسیۆن بووە، کە زیاتر لە ١٦ هەزار مادەی بەڵگەدار لەنێویاندا وێنە و ڤیدیۆی تێدایە، کە بەپێی پرۆتۆکۆڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستکراونەتەوە و پەیوەندییان بە گێڕانەوەی شایەتحاڵەکانەوە هەیە .
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمیسیۆنەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ دامەزراوە، بەردەوام بووە لە کارەکانی بەو ڕێبازەی کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە گرتویەتیەبەر، بە گوێگرتن لە شایەتحاڵان و قوربانییەکان و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان بە بەکارهێنانی وێنەی مانگی دەستکرد و ئامرازەکانی شیکاری بەڵگەی دیجیتاڵی .
سیدۆتی ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکی کۆمیسیۆنەکە تەنیا لە دەستنیشانکردنی تاوانەکاندا سنووردار نییە بەڵکو لە دیاریکردنی بەرپرسیارێتیەکانیشدا جەختی لەوە کردەوە کە کۆمیسیۆنەکە توانیویەتی ئەو رژێمە داگیرکەرە دەستنیشان بکات کە پێشێلکاریی گەورەی ئەنجام داوە و لە هەندێک حاڵەتدا ئەو سەرکردە و بەرپرسانەی رژێمی داگیرکەر دەستنیشان بکات کە فەرمانی ڕاستەوخۆیان داوە بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانانە .
لەم چوارچێوەیەدا سیدۆتی ڕایگەیاند کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر، نەتانیاهۆ و بەناو وەزیری پێشووی بەرگری یۆئاڤ گالانت دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی دژی فەلەستینییەکان لە غەززە ئەنجام داوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەخنەگرتن لە کارەکانی کۆمیسیۆنەکە تەنها لە رژێمی داگیرکاری و ئەمریکادا سنوردار بووە، لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکانی کۆمیسیۆنەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان قبوڵکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
مەحمود مەرداوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) باسی لەوە کرد کە ئەوەی کە ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی گشتی رژێمی داگیرکەر، کۆمەڵێک زیندانی فەلەستینی نیشان دا کە بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە بەستراون، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو لە دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر بە زیندانییەکان زۆر دوور کەوتووەتەوە.