ڕاگەیەندراوی حەماس لەبارەی تیرۆرکردنی ٣ گەنج لە جەنین
حەماس لەبارەی هێرشی تیرۆری رژێمی داگیرکەر و شەهیدکردنی ٣ گەنج لە ناوچەی کەفر قودی پارێزگای جەنین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی زیادکردنی و شەڕ و پێکدادان لە کەناری ڕۆژئاوا کرد.
حەماس سەبارەت بە هێرشەکە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند کە هێرشەکەی تیرۆرکردنی ٣ گەنج لە ناوچەی کەفر قودی پارێزگای جەنین بەشێکە لە "سیاسەتی کۆمەڵکوژی سیستەماتیک"ی رژێمی داگیرکەر.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە بەم هێرشە چالاکیێکی دیکەی جەنگی لە تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر لە دژی خەڵکی فەلەستین زیاد بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکە بانگێشت کرا کە لە تەواوی ناوچەکانی کە داگیرکەران هەبن شەڕ و پێکدادان زیاد بکرێت و داوا کرا کە "لە دژی هێرشەکانی سەر خاکەکانمان، گەڵەکانمان و شوێنە پیرۆزەکانمان یەکێتی سیاسی و مەیدانی دروست پێکبهێنرێت."
حەماس جەختی لەوە کرد کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی لە دژی ئەم پێشێلکاریانە هەنگاوی کاریگەرتر بگرنەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٤٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
سوهەیل ئەلهیندی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە و گروپەکانی دیکە بە ئەمانەتێکی تەواوەوە پابەندی ڕێککەوتنەکەن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی ڕۆژئاوای لیبیا ١٨ کەس کوژران و لانیکەم ١٨ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە شاری ڕیۆ دێ جانیرۆی پایتەختی وڵاتی بەڕازیل لە کاتی ئۆپڕاسیۆن دژی باندەکانی ماددی هۆشبەر شەڕ رووی دا و ٦٤ کەس کوژران.