ڤەنزوێلا دەستبەسەرکردنی چەند سیخوڕێکی مۆسادی ڕاگەیاند
حکومەتی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند، گروپێک سەربازی پارەیی پەیوەندیان لەگەڵ مۆساد هەبوو و هەوڵیان دەدا بە هێرشی ساختە شەڕی سەربازی دروست بکەن دەستبەسەر کران.
لە بەیاننامەکەی حکومەتدا ئاماژەی بەوەکردووە، گروپەکە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکی ئەمریکی لە نزیک سنووری دەریایی نێوان ڤەنزوێلا و ترینیداد وەک هەوڵێک بۆ شەرعیەتدان بە دەستێوەردانێکی سەربازی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر ڤەنزوێلا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی لەگەڵدا دەبێت و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وڵاتە "بەبێ دوودڵی بەرگری لە سەروەری خۆی دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٤٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
سوهەیل ئەلهیندی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە و گروپەکانی دیکە بە ئەمانەتێکی تەواوەوە پابەندی ڕێککەوتنەکەن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی ڕۆژئاوای لیبیا ١٨ کەس کوژران و لانیکەم ١٨ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە شاری ڕیۆ دێ جانیرۆی پایتەختی وڵاتی بەڕازیل لە کاتی ئۆپڕاسیۆن دژی باندەکانی ماددی هۆشبەر شەڕ رووی دا و ٦٤ کەس کوژران.