میسر بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرانی سەهیۆنی کەرەستەی بیناسازی ڕەوانەی غەززە دەکات
میسر گروپێکی نوێی هەڵکەندنی ڕەوانەی غەززە کرد بۆ ئەوەی بەشداری گەڕان بەدوای ئەسیرانی داگیرکەرەکاندا بکەن.
سەرچاوەیەکی فەرمی میسری لە دەروازەی سنووری رەفەح بڵاوی کردەوە، گروپێکی نوێ لە کەرەستەی بیناسازیی میسری لە دەروازەی سنووریی کەرەم ئەبو سالم بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی داروپەردوو و گەڕان بە دوای تەرمی ئەسیرانی سەهیۆنی کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردبوو، چوونەتە ناو کەرتی غەززە.
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی نادیار، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٢ ئۆتۆمبێلی بیناسازی میسری چوونەتە ناو کەرتی غەززە، لەگەڵ ٦ ئۆتۆمبێل کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە سنوورەکانیان بەزاندووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هاتنە ناوەوەی ئەو ئامێرانەی کە باسی لێوە دەکرێت لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان میسر و رژێمی داگیرکەر بۆ ئاسانکاری هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەو ناوچانەی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پێکدادانی توندوتیژی رووی داوە ئەنجام دراوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە ئەرکی سەرەکیی ئۆتۆمبێلە میسرییەکان بریتییە لە پاککردنەوەی ئەو بڕە زۆرەی داروپەردووی کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی رژێمی داگیرکەرەوە هاتۆتە ئاراوە، کردنەوەی ڕێگەی ناوخۆیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە و پاڵپشتیکردنی بەردەوامی کارە هەڵکەندنەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرانی سەهیۆنییە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، قاهیرە ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی ئامێری قورسی زیادە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و ئەمە بە مەبەستی خێراکردنی کارەکان و ئامادەکردنی ژێرخانی لۆجستیکی پێویست بۆ دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکانی حکومەتی میسر ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕۆڵی میسر لە غەززە تەنیا لە یارمەتییە مرۆییەکان و ئەرکە ئەندازیارییەکاندا سنووردارە و هیچ بەرپرسیارێتییەکی ئەمنی و ئەرکێکی لە کەرتی غەززە نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نیزار عەییاش، سەرۆکی یەکێتیی ماسیگرانی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە زیانە داراییەکانی کەرتی ڕاو و ماسیگری بەهۆی جەنگی وێرانکەری رژێمی سەهیۆنییەوە، ٧٥ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٢٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٩٥ کەس.
لە عەباسان ئەلکەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، داگیرکەران کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنییان کردە ئامانج و بەهۆیەوە ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکیش بریندار بوو.