شێخ عیکریمە سەبری: داڕمانی مزگەوتی ئەقسا تەنها پرسی کاتیە
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
شێخ عیکریمە سەبری وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا و سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس ڕایگەیاند، ئەو هەڵکۆڵینە سیستماتیکیانەی رژێمی سەهیۆنی لەژێر ئەقسا و دەوروبەری ئەقسا ئەنجامیان داوە، گەیشتوونەتە قۆناغێکی مەترسیدار کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ئەو پێکهاتە دروست کردووە.
شێخ سەبری لە بەیاننامەیەکدا وتی، "ڕژێمی سەهیۆنی شەڕێکی پلان بۆ داڕێژراو بە ئامانجی وێرانکردنی مزگەوتی ئەقسا و گۆڕینی ناسنامەی بەتەواوی بەڕێوە دەبات. ئەم هەڵکۆڵینانە نەک تەنیا بەردەکان، بەڵکو مێژووی ئیسلام و قودس دەکەنە ئامانج."
سەبری ڕایگەیاندووە، داگیرکەران لە چەند مانگی ڕابردوودا هەڵکۆڵینەکانیان خێراتر کردووە و بناغەکانی ئەلئەقسایان لاواز کردووە و درزی گەورەیان لە حەوشەکانیدا دروستکردووە لە ژێر پەردەی ئامادەکاری ژێرخانی. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوانە بەشێکن لە ئامانجی دروستکردنی بەناو "پەرستگای سلێمان" لە شوێنی مزگەوتی ئەقسا.
ئەو هۆشدارییە لەکاتێکدایە کە دەیان هەزار موسڵمان لە مزگەوتی ئەقسا بۆ نوێژی هەینی کۆبوونەتەوە. لە وتارەکەدا نوێژی بەخاکسپاردنی بە غیابی بۆ فەلەستینییە شەهیدەکان لە هێرشەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لەخۆگرتبوو.
سەرەڕای ڕێوشوێنە سەربازییە توندەکان، هەزاران فەلەستینی لە قودس و ئەو خاکانەی لە ساڵی ١٩٤٨ەوە داگیرکرابوون، ڕوویان لە مزگەوتی ئەقسا کرد. داگیرکەران بەربەستی ئاسنیان لە دەروازەکانی شاری کۆن و مزگەوتی ئەقسا دانا و چەندین گەنجیان دەستبەسەر کرد و دەستیان بەسەر ناسنامەکانیاندا گرت و ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوەی سەدان کەس کرد.
دەسەڵاتدارانی ئایینی لە قودس داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی مێژوویی مزگەوتی ئەقسا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس لەبارەی هێرشی تیرۆری رژێمی داگیرکەر و شەهیدکردنی ٣ گەنج لە ناوچەی کەفر قودی پارێزگای جەنین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی زیادکردنی و شەڕ و پێکدادان لە کەناری ڕۆژئاوا کرد.
ڕێکخراوە ئەمنییەکانی بەرخۆدان بە دەرکردنی ئاگادارییەکی بەپەلە، داوایان لە هەموو هاووڵاتییان کرد کە دوای بینینی قوتووە کانزاییە گوماناوییەکان کە لە قوتووی خۆراکی کۆنسێرڤکراو دەچن، زۆرترین ئاگاداری و خۆپارێزی بکەن.
حکومەتی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند، گروپێک سەربازی پارەیی پەیوەندیان لەگەڵ مۆساد هەبوو و هەوڵیان دەدا بە هێرشی ساختە شەڕی سەربازی دروست بکەن دەستبەسەر کران.
دوای دوو ساڵ لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، ئەوانەی لە ژێر ئاگربەستدا دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ڕووبەڕووی مەیدانی مین بوونەتەوە. تا ئێستا لانی کەم ٥٣ کەس بەهۆی تەقەمەنیەوە کوژراون.