ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٣٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٣٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ١یان لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوون و ٤یان تەرمی شەهیدەکانن کە لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەرێنراون. هەروەها ٤ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٣٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە کەناری ڕۆژئاوا و ٤٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و ٣٢ چالاکڤانی بیانیان دیپۆرت کردەوە.
دکتۆر مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ڕاگەیاند کە "تەنها ١٥ لەسەدی پێداویستیی غەززە دابین دەکرێت."
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستەکە، بڕی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەززە، زۆر کەمترە لە ئامانجەکەی. لە کاتێکدا ئامانجەکە دوو هەزار تۆن خۆراک بوو لە ڕۆژێکدا، تەنها ٧٥٠ تۆن خۆراک گەیاندراوە.