لە مەکسیک لافاو هەڵسا: ٧٢ کوژراو و ٤٨ بێ سەروشوێن

لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
ڕاگەیەندرا کە بەهۆی زریانی گەرمی پریسیلا و ڕیمۆندەوە بەهۆی لافاوەکانەوە ٥٠ هەزار ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.
تا ئێستا لە پێنج ویلایەتی ئەو وڵاتە ٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٨ کەسیش بێسەروشوێنن.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەبێ پچڕان بەردەوامن لە ڤێراکرۆز، پویبلا و هیدالگۆ، ئەو ویلایەتانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ.
کۆمیسیۆنی فیدراڵی کارەبای مەکسیک (CFE) ڕایگەیاندووە کە ٩٥.٤ لەسەدی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لەو پێنج ویلایەتەی کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە نۆژەن کراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە ئەم ڕێژەیە بگاتە لەسەدا ١٠٠.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.