دوای دەستپێکردنی ئاگربەست فەلەستینییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە کرد

لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هەزاران کەس لە ئاوارە فەلەستینییەکان کە بۆ ماوەی چەندین مانگ بوو بۆ ناوچەکانی باشوور گواسترابوونەوە، دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ ماڵەکانیان لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ژمارەیەک لە ئاوارەکان بەرەو شاری غەززە گەڕانەوە. هاوکات، شەقامە سەرەکییەکان، لەوانە "ئەلڕەشید" و "سەلاحەدین" کە بە میحوەرە سەرەکییەکانی پەیوەندیی نێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە دادەنرێن، کرانەوە بۆ ئەوەی ڕێگەی گەڕانەوەی خەڵک ئاسان بکرێت.
سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاندووە کە لێشاوی ئاوارەکان لە کەمپەکان و پەناگە کاتییەکان لە ناوچەکانی باشوورەوە بەرەو باکوور لە جووڵەدان.
سوپای رژێمی سەهیۆنی بە فەرمی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە ناوچە دیاریکراوەکانی کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەپێی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست، و بە فەرمی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند.
ڕادیۆی سوپای رژێمی سەهیۆنیش ڕایگەیاند کە بەپێی ئەمە، ئاڵوگۆڕی دیلەکان نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا هێرشی کردە سەر ماڵی ئەو ئەسیرانەی کە ئازادیان کردبوو.
لە شاری ئێل کالاو لە ڤەنزوێلا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە کانێکی زێڕ داڕما. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، لە وتارێکیدا بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٤ی ئۆکتۆبەر، جەختی لەسەر هاوپشتیی تەواوی وڵاتەکەی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لوبنان و سووریا و هەموو ئەو گەلانە کردەوە کە کراونەتە ئامانجی دەستدرێژییەکانی رژێمی سەهیۆنی.
دوای شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس ساڵح جەعفەراوی لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٥٥ کەس.