ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٢٥٥ کەس

دوای شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس ساڵح جەعفەراوی لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٥٥ کەس.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر ڕۆژنامەنووس ساڵح جەعفەرەوای شەهید بوو.
دوای شەهیدبوونی جەعفەراوی ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٢٥٥ کەس.
لە ڕاگەیەندراوەکە بە توندی ئیدانەی کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسە فەلەستینییەکان کرا و بانگێشتی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی میدیا کرا کە لە دژی تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان دەستبەکار بن.
هەروەها داوا کرا کە ڕێگری لە کردنە ئامانجی کارمەندانی میدیایی و ڕۆژنامەنووسان بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تەقەی کردە سەر ئەو فەلەستینییانەی کە دوای ئاگربەست دەستیان بە گەڕان بۆ ماڵەکانیان کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکەی لەگەڕەکی شوجاعیە ٥ کەس شەهید بوون.
ئەمڕۆ بەیانی دەیان جولەکەی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا هێرشی کردە سەر ماڵی ئەو ئەسیرانەی کە ئازادیان کردبوو.
لە شاری ئێل کالاو لە ڤەنزوێلا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە کانێکی زێڕ داڕما. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.