درێژەی بۆردوومانی غەززە؛ دەیان شەهید و بریندار لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی داگیرکەران

فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی رژێمی داگیرکەر ناوچە جیاجیاکانی شاری غەززە و خان یونسیان بە شێوەیەکی بەرفراوان کردووەتە ئامانج.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە هەواڵی چڕبوونەوەی هێرشەکانی سوپای سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا ڕاگەیاند. فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەر دەوروبەری قوتابخانەکانی "ئۆنروا" لە شەقامی ئەلنەسر، گەڕەکی تەل ئەلهەوا لە باشووری ڕۆژئاوای غەززە، شەقامی عومەر موختار لە بەشی کۆنی غەززە و چەندین شوێنی گەڕەکی ئەلسەبرە و مەغریبیان بۆردوومان کرد.
لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی عومەر موختار، لانیکەم ٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. هەروەها بۆردوومانکردنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوەندی غەززە و ماڵێک لە کەمپی ئەلشاتی بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەند کەسێکی تر.
تۆپخانەکانی سوپای سەهیۆنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری غەززە، کەمپی ئەلشاتی، ڕۆژهەڵاتی کەمپی مەغازی و دەوروبەری خان یونس-یان خستە ژێر ئاگرەوە.
هەروەها چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە شەقامی ئەلنەفەق لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی بۆمبڕێژکراو تەقێنرانەوە و خاپوور کران.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەر ماڵانی نیشتەجێبوونیان لە شەقامی مەغریب کردە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.