یانەی ئەسیران: ٤٠ فەلەستینی دەستبەسەر کران

یانەی ئەسیرانی فەلەستینی ڕاگەیاند کە لە دوێنێوە لە کەناری ڕۆژئاوا ٤٠ کەس دەستبەسەر کراون.
یانەی ئەسیران ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر دوێنێ سوپای داگیرکەر لە قەلقیلیا تەقەی کردووە و ٥ فەلەستینیان دەستبەسەر کردووە و دواتر ٣یان ئازاد کردووە. هەروەها شاندی گشتی کاروباری مەدەنییەکان ڕاگەیاند، دوو گەنج بە ناوەکانی وەسیم ئەبو عەلی و خالد حەسەن شەهید بوونەتە و هێزەکانی داگیرکەر دەستیان بە سەر تەرمەکانیاندا گرتووە.
یانەی ئەسیران باسی لەوە کرد کە هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٤٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە و دواتر بەشێکی گەورەیان ئازاد کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و بە کۆی گشتی زیاتر لە ١٩ هەزار فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە. بەڵام ئەم ژمارەیە ئەسیرانی غەززەیی لەخۆناگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٩٧ کەس.
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی زەمینی، بەردەوامە لە بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی و فڕۆکە، درۆن، تانک، زرێپۆش و کەرەستەی ئەندازیاری بۆ وێرانکردنی هەر شتێک لەسەر ڕێگەی بێت، بەکاردەهێنێت.
هێزی زەمینی سوپای ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی پێشکەوتوو بە ناوی "ئاریا" لادا.