ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٩٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٩٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٥ هەزار و ٦٩٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی زەمینی، بەردەوامە لە بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی و فڕۆکە، درۆن، تانک، زرێپۆش و کەرەستەی ئەندازیاری بۆ وێرانکردنی هەر شتێک لەسەر ڕێگەی بێت، بەکاردەهێنێت.
هێزی زەمینی سوپای ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی پێشکەوتوو بە ناوی "ئاریا" لادا.