گۆتێرێس: پێویستی بە چاکسازی پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پێکهاتەی ئێستا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ساڵی ١٩٤٥یە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێکهاتەی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ جیهانی ئەمڕۆ ناگونجێت.
گۆتێرێس هەروەها ڕایگەیاند کە پێکهاتەی ئێستا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ساڵی ١٩٤٥یە، و ئەم دۆخە هەم لە ڕووی شەرعیەت و هەم لە ڕووی کاریگەرییەوە کێشە دروست دەکات.
سکرتێری گشتی "هاوسۆزی" خۆی بۆ پێشنیارەکان بە تایبەتی لە فەرەنسا و بەریتانیا بۆ سنووردارکردنی مافی ڤیتۆ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی بەکۆمەڵی مافەکانی مرۆڤ دەربڕی.
گۆتێرێس جەختی لەوە کردەوە کە "یەکەم سکرتێری گشتی بووە کە بە بەردەوامی ڕایگەیاندووە کە دەبێت چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایشدا بکرێت" و باسی لەوە کرد کە پێشکەوتن لەسەر چاکسازی بەدیهاتووە و وتی، "ئێستا لیژنەیەک هەیە کە بە جددی کاردەکات، تەنانەت هەندێک لە پێنج وڵاتی هەمیشەیی قبوڵیان کردووە کە ئەفریقا مافی ئەندامێتی هەمیشەیی هەبێت."
بەڵام گۆتێرێس وەبیری هێنایەوە کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە چاکسازی و مافی ڤیتۆ تەنها لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە دەتوانرێت بدرێت.
گۆتێرێس لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا کە ئایا پلانی هەیە دەست لەکار بکێشێتەوە لە وەڵامی "شکستی" ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چارەسەرکردنی قەیرانە جیهانییەکان وتی، "خەڵکێکی زۆر پێشوازی لە دەستلەکارکێشانەوەی من دەکەن، بۆیە ئەو خۆشییەیان پێ نادەم."
خولی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس وەک سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٩٧ کەس.
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی زەمینی، بەردەوامە لە بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی و فڕۆکە، درۆن، تانک، زرێپۆش و کەرەستەی ئەندازیاری بۆ وێرانکردنی هەر شتێک لەسەر ڕێگەی بێت، بەکاردەهێنێت.
هێزی زەمینی سوپای ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی پێشکەوتوو بە ناوی "ئاریا" لادا.