حەماس: ئیدعاکانی رژێمی داگیرکەر سەبارەت بە باڵەخانە و تاوەرەکانی غەززە، درۆیەکە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ تاوانەکان

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس ئیدعاکانی وتەبێژی سوپای داگیرکەر بە "درۆیەکی ئاشکرا" وەسف کرد کە گوایە بەرخۆدان تاوەرە نیشتەجێبووەکانی شاری غەززەی بۆ مەبەستی سەربازی بەکارهێناوە.
حەماس ڕایگەیاند کە ئەم ئیدعایانە تەنها بۆ پاساوهێنانەوە بۆ تاوانەکانی سوپای فاشتیستی رژێمی داگیرکەر و داپۆشینی وێرانکاریی سیستماتیکی شاری غەززە دەهێنرێنەوە و هەروەک پێشتر لە شارەکانی رەفەح، خان یونس، جیبالیا، بەیت حانوون و بەیت لاهیا رووی داوە.
هەروەها حەماس تۆمەتەکانی کە گوایە حەماس هاوڵاتیانی مەدەنی وەک "قەڵغانی مرۆیی" بەکاردەهێنێت و ڕێگری لە دەرچوونیان لە شاری غەززە دەکات، بە "هەوڵێکی ئاشکرا بۆ چەواشەکاری" دانا و وەک نیشاندەری بێباکیی رژێمی داگیرکەر بەرامبەر بە ڕای گشتیی جیهان و سووربوونی لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کوشتارگە دڕندانەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و ناچارکردنیان بە ئاوارەیی بە ئامانجی کۆچی زۆرەملێ لە کەرتی غەززە وەسف کرد.
حەماس جەختی لەوە کرد کە هەموو درۆ و ئیدعاکانی وتەبێژان و سەرکردەکانی داگیرکەر، ڕاستیی ئەم رژێمە فاشیستە و سوپا تیرۆریستییەکەی ناگۆڕێت، کە بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بووە و تینویەتیی سادیستانەی ئەم رژێمە بۆ خوێنی هاوڵاتیانی مەدەنی و منداڵانی بێ تاوان، کە لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و شایەتحاڵیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا بەڵگە دار کراوە، ناشگۆڕێت.
حەماس ئاماژەی بەوەدا کە ئەزموونە مێژووییەکان دەیسەلمێنن کە ئەم تاوانە دڕندانانە، هەرچەندە درێژە بکێشن، لەبیر ناکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٩٧ کەس.
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی زەمینی، بەردەوامە لە بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی و فڕۆکە، درۆن، تانک، زرێپۆش و کەرەستەی ئەندازیاری بۆ وێرانکردنی هەر شتێک لەسەر ڕێگەی بێت، بەکاردەهێنێت.
هێزی زەمینی سوپای ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی پێشکەوتوو بە ناوی "ئاریا" لادا.