لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە دەستپێدەکات: هێرشی سەهیۆنی بۆ سەر قەتەر لە بەرنامەی کاردایە

لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، باس لە هێرشی سەهیۆنییەکان دەکات کە هەفتەی ڕابردووی قەتەری کردە ئامانج. چاوەڕوان دەکرێت لە لوتکەکەدا وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەڵوێستی هاوبەش دابڕێژن و هەنگاوی خۆپارێزی بنێن.
ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، لوتکەی نائاسایی بە کۆکردنەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەستیپێکرد. بڕگەی سەرەکی کارنامەی لوتکەکە هێرشی هەفتەی ڕابردووی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر قەتەرە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا ئاماژە بەوە کراوە کە لە لوتکەکەدا کار لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی دەکرێت. هێرشی سەر دەوحە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی نەک تەنیا بۆ قەتەر بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە وەسف کرا. هێرشەکە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە کردە ئامانج.
لە کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاریدا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، "ناتوانرێت بێدەنگی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیلدا بپارێزرێت. بێ سزای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر بوێری داگیرکەر دەکات، دەبێت هەنگاوی کۆنکرێتی بنرێت."
ئەحمەد ئەبو غەیس، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، لە بەیاننامەیەکدا پێش لوتکەکە، هێرشەکەی بە "ترسنۆکانە، خیانەتکارانە و بێباکانە" وەسف کرد. ئەبو غەیس جەختی لە گرنگی ڕۆڵی نێوەندگیری قەتەر کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە گورزێکیشی لە هەوڵەکانی ڕاگرتنی خوێنڕشتن لە فەلەستینیش داوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە لوتکەکەدا نەک هەر چارەسەری هێرشی سەر قەتەر بکات بەڵکو زەمینە بۆ هەنگاوەکانی پتەوکردنی هاودەنگیی عەرەبی و ئیسلامی خۆش بکات. بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگی گرینگی کردەوەی هاوبەش کردەوە بۆ هاوسەنگی ناوچەیی.
سەرۆکی دەوڵەتان و وەزیرانی دەیان وڵات بەشداری لوتکەکە دەکەن و سەدان ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ڕاگەیاندن بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دەوحە دەکەن. هەموو چاوەکان لەسەر ڕاگەیاندنی کۆتایی لوتکەکە و کاریگەرییە ناوچەییەکانی بڕیارە ئەگەرییەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئیدارەی داگیرکەر بڕیاری دا دەست بەسەر سەقفی حەوشەی ناوەوەی مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بگرێت.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٩٦ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٥ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.