لە غەززە ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٥ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٤٢٥ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی ئاوارە فەڵەستینییەکان "ئونروا"، ئەمڕۆ دووشەممە هۆشداری دا لە خراپبوونی زیاتری بارودۆخی غەززە.
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئیدارەی داگیرکەر بڕیاری دا دەست بەسەر سەقفی حەوشەی ناوەوەی مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بگرێت.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٩٦ کەس.