رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر لوبنان

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەست لەگەڵ لوبنانی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان و کەسێک بە سەختی بریندار بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست.
ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر ماتۆرسیکلێتێک لە باشووری لوبنان کەسێک بە سەختی بریندار بوو.
سەرچاوەکانی لوبنانی باس لەوە دەکەن کە لەگەڵ ئەوەی رژێمی داگیرکەر لە ٢٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ رێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان واژۆ کردووە بەڵام بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە.
رژێمی داگیرکەر نزیکەی هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر باشووری لوبنان و ئاگربەستەکە پێشێل دەکات و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و بەرزبوونی گرژی لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی وۆرکشۆپی "گەڕان بە دوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ"، کە لە ئیستانبوول لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار ڕێکدەخرێت، ڕاگەیەندرا.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عیبری، بە پشتبەستن بە فایلە دەنگییە دزەپێکراوەکانی هێرتسی هێلێڤی، سەرۆکی پێشووی بەناو ئەرکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی، بڵاویان کردەوە کە ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە "لەشکری غەززە" لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بە تەواوەتی ڕووخاوە.
رژێمی سەهیۆنی هەڵیکوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا لەوان قودس و لانیکەم ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٧١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٨٥٩ کەس.