سەرییەکانی قودس ڕێگری لە دزەکردنی "هێزێکی تایبەت"ـی رژێمی سەهیۆنی دەکات

سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هێزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون.
بزووتنەوەکە ڕاگەیاند کە دوای ئۆپڕاسیۆنەکە هێزەکانی داگیرکەران کێشانەوە و موجاهیدەکان دەستیان بە سەر جڵوبەرگی سەربازی و ئامێرەکانی سەربازی و هەواڵدەریان گرتووە.
فەرماندەیەکی مەیدانی سەرییەکانی قودس ڕاگەیاند، "دیقەتی موجاهیدەکانمان ڕێگریی لە ئۆپڕاسیۆنێکی گرنگی ئەمنی دوژمن کرد. زیانیان بە دوژمن گەیاند. دەستەکانمان هەموو کات لە سەر چەکەکانمانە."
فەرماندەکە هەروەها باسی لەوە کرد کە هەموو کاتێک ئۆپڕاسیۆنەکانی لێکۆلینەوە لەبارەی شێوازی جووڵانەوەی داگیرکەران ئەنجام دەدەن و کاتێک پێویست بێت بە بەڵگە ڕادەگینن.
هێزەکانی بەرخۆدان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە هەموو کاتێک ئۆپڕاسیۆنەکانیان بەڵگە پێشکەش دەکەن و گرتەڤیدیۆکان بڵاو دەکەن. لەم قۆناغەدا سەدان ئۆتۆمبێڵی داگیرکەران لە ناو براون و هەزاران سەربازی داگیرکەر کوژراون و نیشتەجێگاکانی داگیرکراو مووشەکباران کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.