ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە: غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت

ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە دوایین هێرشی داگیرکەران کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەی لەو شارەدا لێکەوتووەتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و بەم شێوەیە باس لە دۆخی غەززە کرد.
بەپێی داتاکانی بەرگری شارستانی، تەنها لەماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥ باڵەخانەی بەرز کراونەتە ئامانج و بەتەواوی ڕووخێنراون. نزیکەی ٤١٠٠ کەس لە ٢٠٩ شوقەدا لەم بینا حەوت نهۆمییەدا دەژیان.
جگە لەوەش زیاتر لە ٣٥٠ چادر کەوتوونەتە بەر لێدان و نزیکەی ٣٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی ئاوارە بێ پەناگە ماونەتەوە. ئێستا کۆی گشتی ٥٥٠ خێزان واتە ٧٦٠٠ کەس هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی لە شوێنی کراوە و بێ ئاو و خواردن و لە گەرمای سووتێنەردا بژین.
بەرگری شارستانی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کردووە "بێ دواکەوتن هەنگاو بنێن". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە کاتێکدا جیهان بە بێدەنگی سەیری دەکات، غەززە بە دوا هەناسەی هاوار دەکات بۆ یارمەتی."
لەلایەکی دیکەوە، سوپای رژێمی سەهیۆنی ئەمڕۆ یەکەم هۆشداریی خۆی بۆ چۆڵکردنی بەکۆمەڵ بۆ تەواوی گەڕەکەکانی شاری غەززە بڵاوکردەوە.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکان، نەتانیاهۆ، سەرۆکی حکومەتی داگیرکەر، دوێنێ شانازی بەوە کرد کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٥٠ باڵەخانەی بەرز لە غەززە ڕووخێنراون. نەتانیاهۆ وتی، "ئەمە تەنها سەرەتایەکە و ئاماژەیە بۆ هێرشی توندتر کە لە ئارادایە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.