انصارالله گورزێکی نوێ لە رژێمی داگیرکەر دەدات: ٣ ئامانجی ستراتیجی لێدرا

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە ٣ ئامانجی گرینگی رژێمی سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرا ئامانج بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی قودس و غەززە.
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند کە بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی دژ بە رژێمی سەهیۆنی.
باڵی سەربازی بزووتنەوەکە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپڕاسیۆنەی کە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک ئەنجامدراوە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن (لۆد/یافا)، فڕۆکەخانەی ڕامۆن (ئوم ڕەشڕەش/ئیلات) و ئامانجێکی هەستیار لە دیمۆنا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی هەموو ئامانجەکانی خۆی بەدیهێناوە. انصارالله ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە "لە بەرامبەر تاوانەکانی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە ئەنجام دراوە"، پابەندبوونی یەمەن بە دۆزی فەلەستینی دووپاتکردەوە.
ڕۆژێک پێشتر فڕۆکەخانەی ڕامۆن بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە یەمەنەوە هەڵدرابوو کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە ٨ سەهیۆنی بریندار بوون و زیانی زۆری بە فڕۆکەخانەکە گەیاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.