لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆ هێرش کرایە سەر کەشتیی فلۆلیتای سومود

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر کەشتیێکی کاروانی فلۆتیلای سومود کە لە تونس بوو.
لە ٣١ی ئابدا کەشتییەکە بە ناوی فاملیا مادێرا کە لە کەناراوەکانی بەندەری سیدی بوسەید لە تونس لەنگەری گرتبوو، کە کەشتییەکانی سەر بە فلۆتیلای نیشتمانی سومود کە لە بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بەڕێکەوتبوون.
هێرشەکە کاتژمێر ٠١:٣٠ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام درا.
ڕاگەیەندراوە کە لە کاتی هێرشەکەدا ٦ کەس لەناو کەشتییەکەدا بوون و دوای هێرشەکە ئاگر لە ناو کەشتییەکە دەرکەوتووە.
کەسێک لەناو کەشتییەکەدا کە لە کاتی هێرشەکەدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سۆشیال میدیادا ڤیدیۆی پەخش دەکرد و هێرشەکە تۆمار کرا.
یوسف عومەر کە لەناو کەشتییەکەدا بووە و لە پەخشدا بووە، ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە بە دەنگێکی زۆرەوە رووی داوە.
ساتی هێرشەکە لەلایەن کامێرای ئاسایشی کەشتییەکەوە گیراوە.
گەلی تونس لەگەڵ زانینی ئەو هێرشە، هاتنە ئەو بەندەرەی کەشتیەکان لێی بوون و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر رژێمی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.