ئۆپڕاسیۆنی بەرخۆدان لە قودس: ٤ داگیرکەر کوژران و ١٦یان بریندار بوون

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی چەکداری موجاهیدەکان لە قودسی داگیرکراو ٤ داگیرکەری سەهیۆنی مردن و ١٦یان بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی کەناڵی ١٢ی رژێمی داگیرکەر، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی بەرخۆدان لە قودس نزیکەی ١٦ جوولەکەی نیشتەجێی ناوچەکە مردن کە دۆخی تەندروستی ٦یان سەختە.
دەستنیشان کرا، موجاهیدەکان چوونەتە ناو پاسێک و تەقەیان لە داگیرکەران کردووە.
هەروەها میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٤ داگیرکەر کوژراون.
سەرچاوەکانی خۆجێ باس لەوە دەکەن کە موجاهیدەکان دوای شەڕ لەگەڵ پۆلیس شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.