لە کۆنگۆ هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٣٦ کوژراو

لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە ئەنجامی هێرش سەر سەربازەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەندامانی گروپی هێزەکانی هاوپەیمانی دیموکراتیک ڕایانگەیاند لە سەر رێگای کۆماندا-لونا لە نێوان پارێزگاکانی ئیتونی و کیڤویای باکوور هێرشیان کردووە سەر سەربازەکان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٦ کەس کوژران کە ٣یان مەدەنی و ٣٣یان سەرباز بوون.
گروپەکە لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتانی ئوگاندا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە هەزاران مەدەنی کوژران و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی ئۆزباکستان ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی تاوەرەکانی نیشتەجێبوون لە غەززە. ئەم بەیاننامەیە کە چاوپۆشی لە هۆشدارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە جینۆساید، جارێکی دیکە تیشکی خستە سەر ئاسۆی سزادانی بەکۆمەڵ بۆ خەڵکی مەدەنی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٥٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٩٦ کەس.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی چەکداری لە قودسی داگیرکراو ٦ داگیرکەر کوژران و هەنێکیان بە سەختی ١٦ داگیرکەریش بریندار بوون. چالاکڤانەکان شەهید بوون.