ئیسرائیل کاتز: غەززە لەناو دەچێت، ئەمڕۆ زریانێکی گەورە ئاسمانی غەززە دەهەژێنێت

ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی تاوەرەکانی نیشتەجێبوون لە غەززە. ئەم بەیاننامەیە کە چاوپۆشی لە هۆشدارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە جینۆساید، جارێکی دیکە تیشکی خستە سەر ئاسۆی سزادانی بەکۆمەڵ بۆ خەڵکی مەدەنی.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی کوژەر لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ئێکس هەڕەشەی نوێی لە دژی غەززە کرد و وتی، "ئەمڕۆ زریانێکی گەورە ئاسمانی غەززە دەهەژێنێت و سەقفەکانی تاوەرەکانی تیرۆر دەڕوخێت."
وەزیری داگیرکەر لە هەڕەشەکانیدا بۆ بەرخۆدان وتی، "ئەمە دوا هۆشدارییە: دیلەکانمان ئازاد بکەن و چەکەکانتان ڕادەست بکەن؛ ئەگەرنا غەززە لەناو دەچێت، ئێوەش لەناو دەچن."
ئەم لێدوانەی کاتز دوای ئەوە هات کە سوپای داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی دەستی کرد بە ڕووخاندنی تاوەرەکانی نیشتەجێبوون لە غەززە لە بۆردومانێکی تونددا کە لە هەینیەوە بەردەوامە. ئەم هێرشانە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی بێ ماڵ و حاڵیان کردووە و کارەساتی مرۆیی زیاتر قووڵتر کردووەتەوە.
هەروەها پێدەچێت ٤٨ ئەسیری داگیرکەر لە غەززەن و تەنها ٢٠یان زیندوون. لەبەرامبەردا زیاتر لە ١١ هەزار بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانە داگیرکراوەکاندا تووشی ئەشکەنجە و برسێتی و پشتگوێخستنی پزیشکی دەبن.
چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕووخاندنی تاوەرەکان کردەوەیەکی سەربازی نەبووە، بەڵکو کردەوەی سزادانی بەکۆمەڵ بووە بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی. کارناسان باس لەوە دەکەن کە رژێمی سەهیۆنی خەڵکی غەززە بەرەو باشوور و پاشان بەرەو میسر ناچار دەکات.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٦٦ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی ئۆزباکستان ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٥٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٩٦ کەس.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی چەکداری لە قودسی داگیرکراو ٦ داگیرکەر کوژران و هەنێکیان بە سەختی ١٦ داگیرکەریش بریندار بوون. چالاکڤانەکان شەهید بوون.