رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە زۆرداری لە قودس: داگیرکەران لە سیلوان چەند خانوو و شوێنی کار دەڕوخێنن

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شارۆچکەی سیلوانی شاری قودس خانوویێک و دیواری دەوروبەری شوێنێکی کار و خانوویێکی ڕوخاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە ڕوخاندنی خانوو و شوێنەکانی کاری فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک.
لە کاتی ڕوخاندنی شوێنەکان ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیسی داگیرکەر لە ناوچەکە جێگر بوون و هاتوچۆ بۆ ناوچەکە سنووردار کرا. لەگەڵ تەواوی ناڕەزایەتی فەلەستینییەکان داگیرکەران بەردەوام بوون لە ڕوخاندنی شوێنەکان.
رژێمی داگیرکەر بە بیانووی بێ مۆڵەتبوون بە تایبەت لە قودس و ناوچەکانی دەوروبەر شوێنەکانی فەلەستینییەکان دەڕوخێنێت. بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەم هەوڵانە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هەڵدەسەنگێرێت.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدات بەم شێوەیە دیموگرافیای قودس بە سوودی جووڵەکەکان بگۆڕێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.