رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە: ٢١ شەهید

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
گەلی غەززە کە بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تووشی برسێتی بوونەتە ناچارن ڕوو لە بەناو خاڵە دابەشکردنەکانی هاوکاری بکەن کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا دامەزراون. ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی ٢١ مەدەنی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون کە هەنێکیان منداڵ و ئافرەت بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستیی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە لە نزیکەی ڕێوڕەوی نەتزاریم ٣ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە لە باکووری غەززە ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها ٨ بریندار گواسترانەوە نەخۆشخانەی قودس لە ڕۆژئاوای شاری غەززە. تەواوی بریندارەکان لە کاتی هێرش سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری بریندار بوبوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر شوێنی پڕکردنەوەی ئاو لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای رەفەح ٧ کەس بریندار بوون.
بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر بەناو خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی نزیکەی ١٢٠٠ کەس شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٨ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە.
هەروەها سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بێ ڕاوەستان بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکان و زەوینی. لە ئەنجامی هێرشەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس شەهید بوونەتە و نزیکەی ١٤٦ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆمیسیۆنی "تورکیای بێ تیرۆر" کە بڕیارە لە پەرلەمانی تورکیا دامەزرێنرێت نوێنەرایەتی هودا پار دەکات
نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان بە توندی داوای ئاگربەستی ڕەتکردەوە و وتی، "بانگەوازی لەو جۆرە لە خزمەت بەرژەوەندی رژێمی سەهیۆنیدایە." قاسم هەروەها تۆم بروکی ناوبژیوانی ئەمریکای بە فشارخستنە سەر لوبنان تۆمەتبار کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە کاردانەوە بە هێرشە بەردەوامەکانی سەر گەلی فەلەستین لە غەززە، ٣ ئۆپڕاسیۆنی جیاوازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی لە دژی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٢٤٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٤٩ کەس.