چالاکوانانی دەستگیرکراو لە کەشتیی حەنزەلە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە

چالاکوانانی کەشتیی حەنزەلە کە لە لایەن داگیرکەرانی سەهیۆنی لە سەرانسەری جیهان دەستی بەسەردا گیرا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕایانگەیاندووە، "بەهیچ شێوەیەک لە سوپایەک خەلکی فەلەسیتن برسی دەهێلێت خۆراک وەرناگرن."
لە ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی رژێمی سەهیۆنی "ئەدەلە"، ڕاگەیەندرا کە دادگایی کردنی ئەو چالاکوانانە لە زیندانی گیڤۆن لە شاری ڕاملە کە لەوێ دەستگیرکراون بەڕێوەچوو.
لەو بەیاننامەیەدا وەبیرهێنایەوە کە رژێمی سەهیۆنی بەو جۆرە هەڵسوکەوتی لەگەڵ چالاکوانان کردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە نێو وڵات و لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەستبەسەر کراون. ڕاگەیەندرا کە ئەو چالاکوانانە تا دیپۆرتکردنەوەیان دەستبەسەر دەکرێن، هەروەها ئەمڕۆ دانیشتنێک بۆ ١٢ کەسیان بەڕێوەچوو و چالاکوانان مانیان لە خواردن گرتووە.
ڕاگەیەندرا کە چاوەڕوان دەکرێت چالاکوانان ئەنتۆنیۆ مازیۆ (ئیتاڵیا)، گابرێل کاتالا (فەرەنسا)، جاکۆب بێرگەر (ئەمریکا)، وەعد ئەلموسا (ئەمریکا-عێراق) و محەمەد ئەلبەقالی (مەغریب) دیپۆرت بکرێنەوە.
کەشتیی حەنزەلە لە ١٣ی تەمموز لە بەندەری سیراکیوزی ئیتاڵیا بەڕێکەوت، بەڵام لە ١٥ی تەمموز تا ٢٠ی تەمموز ئامادەکارییەکانی کۆتایی لە بەندەری گالیپۆلی تەواو کرد بۆ ئەوەی هەندێک مەرجی تەکنیکی جێبەجێ بکات.
ڕاگەیەندرا کە ٢١ چالاکوان لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە لە کەشتییەکەدا بوون کە لە ٢٠ی تەمموزدا بەمەبەستی هێنانی هاوکاری بۆ غەززە بەڕێکەوت.
هاوپەیمانی فلۆتیلای ئازادی ڕایگەیاند کە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ٢٦ی تەمموزدا کەشتییەکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا ڕێگری لێکراوە و هێزە داگیرکەرەکانیش کامێرای ئەمنییان لابردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان بە قسەی "گەڕانێکی مرۆیی" هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهان دەدەن.
لە وڵاتی ژاپۆن بەهۆی کاریگەری گەرمای زۆر ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار و ٨٠٤ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شارۆچکەی سیلوانی شاری قودس خانوویێک و دیواری دەوروبەری شوێنێکی کار و خانوویێکی ڕوخاند.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینن ئونروا ڕایگەیاند، لە ئێستادا خراپترین سیناریۆی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات.