حەماس وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربەستی غەززە پێشکەشی ناوبژیوانان کرد

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند کە وەڵامی خۆیان بۆ پێشنیاری ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە ناوبژیوانان گەیاندووە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بزووتنەوەی حەماس تازە وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربەست و وەڵامدانەوەی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین پێشکەشی ناوبژیوانانی برا کردووە." لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی تێدا نەخراوەتەڕوو.
هاوکات کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت "بە زووترین کات" ئاگربەست لە غەززە بگات و ئەسیرەکان ئازاد بکرێن. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ستیڤ ڤیتکۆف نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتننامەی پێشنیارکراوی ئاگربەست.
بەگوێرەی میدیای ئەمریکی و داگیرکەران، بڕیارە ویتکۆف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیتاڵیا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەیەک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکرا، بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتیی سەهیۆنییەکان سەبارەت بە بارودۆخی سەربازی لە مەیدانیدا ئاگاداری بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی سەهیۆنی کردەوە. ڕاگەیەندرا کە ئەم دۆخە "ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت"، هەروەها نەتانیاهۆ دانی بە خواستێکی گشتیدا ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
سوپای داگیرکەر لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە شەڕی جینۆساید لە کەرتی غەززە بەڕێوە دەبات، بە پێی ڕاپۆرتە فەلەستینییەکان و نێودەوڵەتییەکان زیاتر لە ٥٩ هەزار فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٤٣ هەزار کەسیش بریندار بوون و نزیکەی تەواوی دانیشتوانی غەززە ئاوارە بوون.
لە ماوەی ٢١ مانگی ڕابردوودا دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان رژێمی داگیرکەر و حەماس لە ڕێگەی ناوبژیوانی قەتەر و میسرەوە ئەنجام دراوە.
لەم پرۆسەیەدا دوو ڕێککەوتنی بەشەکی کرا، یەکەمیان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ و دووەمیان لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥، بەڵام نەتانیاهۆ خۆی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی بەدوور گرت و لە ١٨ی ئازاردا دووبارە شەڕی جینۆسایدی غەززەی دەستپێکردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.