کەشتیی حەنزەلە بەرەو غەززە دەچێت

کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی هاوپەیمانی فلۆتیلای ئازادی، کەشتیی حەنزەلە لەو خاڵە نزیک بووەتەوە کە پێشتر داگیرکەرانی سەهیۆنی هێرشیان کردبووە سەر کەشتیی مادلین کە بۆ هەمان مەبەست بەڕێکەوتبوو.
کەشتیی مادلین لە ١ی حوزەیران لە بەندەری سان جیۆڤانی لی کوتی لە کاتانیای ئیتاڵیا بەرەو غەززە بەڕێکەوتبوو، ئەمەش لە چوارچێوەی دوایین ئەرکی هاوپەیمانی فلۆتیلای ئازادی ڕێکخراوی ناحکومی بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە و هێنانی هاوکاری بۆ ناوچەکە.
سوپای داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ٩ی حوزەیران هێرشی کردە سەر کەشتیی مادلین کە ئامانجی شکاندنی گەمارۆی غەززە بوو و ١٢ خۆبەخشی دەستبەسەر کرد کە لە نێویاندا ڕیما حەسەن پەڕلەمانتاری فەرەنسی لە پەرلەمانی ئەوروپا هەبوو.
چوار لەو خۆبەخشانە بەرەبەیانی ١٠ی حوزەیران لە وڵات دیپۆرتکرانەوە.
هاوپەیمانی فلۆتیلای ئازادی لە ١٦ی حوزەیران ڕایگەیاند کە سەرجەم داکۆکیکارانی دیکەی مافی مرۆڤ ئازادکراون.
کەشتیی حەنزەلە لە ١٣ی تەمموز لە بەندەری سیراکیوز لە ئیتاڵیا بەڕێکەوت، بەڵام ئامادەکارییەکانی کۆتایی لە بەندەری گالیپۆلی لە ١٥ تا ٢٠ی تەمموز تەواو کرد بۆ دابینکردنی هەندێک پێداویستی تەکنیکی، و لە ٢٠ی تەمموزدا بەڕێکەوت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.