داگیرکەران لە جەنین منداڵێکی دیکە شەهید دەکەن

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێکی دیکە شەهید بوو.
رووداوەکە لە قەزای عەرابە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو رووی دا.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، تەرمی منداڵێکی ١٤ ساڵە لە قەزای عاروبە وەرگیراوە و گواستراوە نەخۆشخانە. سەرچاوەکانی خۆجێ باسیان لەوە کرد، ناوی شەهیدەکە ئیبراهیم حەمران بووە و لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.
پێش لە هێرشەکە خۆڕاگران لە ناوچەی نەقەب لە قەزای عەرابە تەقەیان کردووە سەر هێزەکانی داگیرکەر و دواتر سەربازەکانی داگیرکەر تەقەیان کردووە سەر ئۆتۆمبێلێک و منداڵەکەیان بە برینداری دەستبەسەر کردووە. دواتر راگەیەندرا کە منداڵەکە شەهید بووە.
بەم شێوەیە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە جەنین دوو منداڵ شەهید بوو. دوێنێ شەو لە قەزای قەباتیەی جەنین منداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی ئیبراهیم عەلی ناسر شەهید بوبوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢١ی مانگی ١ـەوە بەردەوامە لە هێرش سەر شار و کەمپی پەنابەرانی جەنین و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٤٤ کەس شەهید بوونەتە و دەیان کەسیش بریندار بوونەتە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر کەسیش دەستبەسەر کراون.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر قەزای یەعبەد لە شاری جەنین و گەنجێکی فەلەستینیی لەگەڵ باوکەکەی دەستبەسەر کرد.
لە کاتی هێرشەکەدا لە گەڕەکەکە قەناسبەدەستەکان و هێزەکانی پیادە جێگر کرا و ماڵی محەمەد شەریف زەید کیلانی و کوڕەکەی تاڵان کرا.
لە شاری نابلوس داگیرکەران لە بە شێوەیەکی توند لە دوو گەنجی تەمەن ١٦ و ١٧ ساڵەیان دا و برینداریان کرد. مانگی سووری فەلەستین راگەیاند کە بریندارەکان بۆ چارەسەری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
هێزەکانی داگیرکەر بە شێوەی سیستەماتیک بەردەوامن لە هەڵکوتان و هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.