لە قەوقازی باکوور لافاو هەڵسا!

لە کۆماری کاباردینۆ-بالکاریای وڵاتی رووسیا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا.
وەزارەتی باری لەناکاوی کاباردینۆ-بالکاریای وڵاتی رووسیا راگەیاند، بەهۆی هەڵسانی لافاو زیان بە پردی پرۆهلاندنی-باکسان-ئەلبروس گەشتووە و رێگاکە داخراوە.
بەرپرسان داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە ئەگەر ناچار نەبن گەشت نەکەن.
هەروەها بەهۆی هەڵسانی لافاو لە ژمارەیەکی زۆر خانوو لە ترناوز بێ ئاو، کارەبا و گازی سروشتی مانەوە.
بەرپرسان رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا زیانێکی گیانی تۆماڕ نەکراوە.
کابەک کۆکۆڤ سەرۆکی کاباردینۆ-بالکاریا راگەیاند، جگە لە ئەلبروس لە دەشتەکانی چەرەک و چەگەم لافاوەکانی نوێ هەڵساوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.