رژێمی داگیرکەر لە بەیانییەوە تا ئێستا ٣١ فەلەستینی شەهید کردووە

بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
داگیرکەران خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج کە لە خاڵێکی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچەی وادی غەززە لە ناوەڕاستی غەززە چاوەڕێی بوون. لەو هێرشەدا ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە باشوور، رژێمی داگیرکەر خاڵێکی کۆبوونەوەی مەدەنی لە شارۆچکەی بەنی سوهەیلە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ٣ کەس شەهید و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. بەهەمان شێوە رژێمی داگیرکەر تەقەی لە ناوەندی فریاگوزاری شاکوش لە باکوری رەفەح کردووە و بەهۆیەوە ٢ کەس شەهید بوون و دەیان هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ئوم زوهیر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر ئەلبەلاح، فەلەستینییەک دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر کرایە ئامانج، شەهید بوو. هەروەها کەسێکی دیکە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شەقامی بیستەم لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات کوژرا.
وەک دەزانرێت رژێمی سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە شەڕی جینۆساید لە غەززە بەڕێوە دەبات. ئەم شەڕە پراکتیزەی نامرۆڤانەی وەک بۆردومانکردنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان، برسیکردنی زۆرەملێ، ئاوارەبوونی زۆرەملێ و تێکدانی بە ئەنقەستی ژێرخانی غەززە لەخۆدەگرێت.
لەم هێرشە دڕندانەیەدا کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، زیاتر لە ٢٠١ هەزار کەس شەهید یان بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
حەماس داوای لە ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بە ویژدانی جیهان کرد کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ی تەمووزەوە لە هەموو شارێکدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی سیاسەتی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەڕێوەی دەبات ئەنجام بدەن.