سەرییەکانی قودس: پەیوەندی لەگەڵ گروپی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی پچڕاوە

سەرییەکانی قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە یەکەکانی پاسەوانی سەربازێکی داگیرکەر کە لە کەرتی غەززە بە دیل گیراوە، پچڕاوە.
سەرییەکانی قودس ڕایگەیاند، "ڕایدەگەیەنین کە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەو گرووپە ئەمنییەی کە بارۆن برێسلاڤسکی سەربازە سەهیۆنیەکەی ئەسیر، لە دوێنێوە پچڕاوە."
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو گرووپەی کە ئەسیری سەهیۆنی بە ناوی "ڕۆم" لەدەستیاندایە دوای ئەو هەڵمەت و گەمارۆدانانەی کە لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەکەدا ئەنجام دراون، دیارنەماون و "تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەی چارەنووسیان نییە."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی جینۆسایدەوە، نەتانیاهۆی تاوانبار و حکومەتە تیرۆریستییە توندڕەوەکەی بە ئەنقەست کەسیرەکانی ئەسیرەکانی خۆیان پشتگوێ دەخەن، لەبری ئەوەی بە زیندووی ڕزگاریان بکەن، هەوڵدەدەن تەرمەکانیان لەناو تابوتەکاندا بنێرن بۆ خێزانەکانیان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٥٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٩٨ کەس.
بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندێکی ڕۆژئاوای سوودان، ٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٤٣ کەسیش بریندار بوون.
لە باکووری شاری ئیدلبی وڵاتی سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز رووی دا.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەرخۆدان بە ئۆتۆمبێل لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوا ٩ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون.