شێخ کەتانی: راگەیەندراوەکانی ئەبو عوبەیدە دڵەکەمانی پارچە پارچە کرد

شێخ حەسەن بن عەلی کەتانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی مەغریب لەبارەی راگەیەندراوی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "ئەم راگەیەندراوە دڵەکەمانی پارچە پارچە کرد. جارێکی دیکە وەبیری هێنایەوە کە ستەم و تەنها لە غەززە لە چ ئاستێکدایە."
کەتانی لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند، "قسەکانی ئەبو عوبەیدە نەک تەنها ئێشەکەی لە غەززە پێشان دەدات بەلکو هەروەها نیشان دەدات کە ئێمە زانایان، گەلان و ئوممەت رووبەرووی چ جۆرە ئیمتیحانێک بووینەتە."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی بەڕێوبەرانی وڵاتانی عەرەبی و مسوڵمان نەک تەنها بێ دەنگ نین "بەلکو هەنێکیان بە ئاشکرا بەشداری لە تاوانەکە دەکەن. یا بە بێ دەنگی یانیش ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە جینۆسایدەکە دەکەن. ئەگەر ئەم بڕیارانە لە دەست گەلاندا بووایە لە مێژدا دەروازەی رەفەح کرابوویەوە. لەگەڵ هەڕەشەکانی رژێمی سەهیۆنی گەلان بۆ غەززە گیانیان فیدا دەکرد."
کەتانی لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا بانگێشتی ئوممەتی ئیسلام کرد و وتی، "نابێت خوێنی غەززە لە سەر زەوی بمینێت. دەبێت هەموو جۆرە پشتیوانیێک بە غەززە بدرێت. ئەمە ئەرکی دینی، ئەخلاقی و مرۆیی ئێمەیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
حەماس داوای لە ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بە ویژدانی جیهان کرد کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ی تەمووزەوە لە هەموو شارێکدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی سیاسەتی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەڕێوەی دەبات ئەنجام بدەن.
بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.