انصارالله بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسۆنیک فڕۆکەخانەیەکی داگیرکراو دەکاتە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسۆنیک فەلەستین-٢ وەک وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا، مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی گەشتووە ئامانجەکە و ملیۆنان کەس بەرەو پەناگاکان هەڵاتوون.
بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بۆ پشتیوانی لە غەززە بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری نابلوس، داگیرکەران نەخۆشخانەی پسپۆڕی رافیدیە و عەرەبییان گەمارۆداوە و دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی فریاگوزارییان داخستووە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان ڕاگرتووە. ئەوان نارنجۆکی بێهۆشکەر بەکاردەهێنن بۆ فشارخستنە سەر نەخۆشخانەکان، ئەمەش گرژییەکانی شارەکە زیاتر دەکات.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکان هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و جارێکی دیکە پیرۆزیی مزگەوتی ئەقسایان پێشێل کرد.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی وتی، "هەڵمەتی سەربازی لەدژی ئێران دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیران دەتوانێت دەست پێ بکاتەوە."
سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت جەختی کرد کە تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی رژێمی داگیرکەر ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکە داگیرکراوەکان.