وەزارەتی تەندروستی غەززە: دکتۆر مەروان ئەلحیمس لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە دەستبەسەر کرا

وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە بە توندترین شێوە ئیدانەی دەستبەسەرکردنی دکتۆر مەروان ئەلحیمس، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکانی غەززە و وتەبێژی وەزارەتەکەی کرد، لەلایەن یەکەیەکی تایبەتی چەکدارییەوە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا دەستبەسەر کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم رووداوە مەترسیدارە پێشهاتێکی جدییە کە ڕاستەوخۆ دەنگی نەخۆش و برسی و ئازارچێشتووانی کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ئەم هێرشە بەمەبەستی بێدەنگکردنی ڕاستییەکان و شاردنەوەی ئەو کارەساتە گەورەیە تەندروستی و مرۆییە بووە کە خەڵکی غەززە تووشی دەبن و ڕایگەیاندووە، "ئێمە ئەم هێرشە بە پێشێلکارییەکی جددی ئازادی ڕادەربڕین و کاری مرۆیی دەزانین، و داگیرکەرانیش بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە سەلامەتی دکتۆر مەروان ئەلحیمس".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوای ئازادکردنی بەپەلەی دکتۆر ئەلحیمس بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند کە برسێتی لە غەززە بەربڵاو و بەربڵاوە، وە دۆخی ئەوێ کارەساتێکی دروستکراوی مرۆڤە.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە دەتوانن هێرشی نوێ بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکەن. لە بەرامبەردا ئێران ڕایگەیاند کە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت و کراوەیە بۆ دانوستان.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان هۆزەکان لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.