لە وڵاتی پاکستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەزگای بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی پاکستان راگەیاند، کاریگەری بارانەکە لە پارێزگاکانی خەیبەر پەختونخوا، ڕۆهەڵای پەنجاب، سیند و بەلوچستان بەردەوامە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا ٧ کەس بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە لافاوەکە گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بریندار بوون. بەم شێوەیە ژمارەی قوربانییەکان لە ٢٦ی حوزەیرانەوە تاوەکو ١٤ تەمووز گەشتە ١١ کەس و ٢١٢ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هۆشداری لە زیاتربوونی بارانەکان درا و داوا لە هاوڵاتیان کرا کە ئاگادار بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.
لە ئەفغانستان ڕێککەوتنێک واژۆ کرا بۆ پشتگیریکردنی گەڕاوەکان و ئاوارەکان و خەڵکی هەژار.
سەرچاوەیەکی باڵا لە کەتائیبی عیزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا بە کەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاندووە کە بەرخۆدانی فەلەستین بە تەواوی لەسەر بنەمای بەرهەمی ناوخۆیی و سەرچاوەکانی خۆیەتی.