فەرماندەی قەسام: بەرخۆدان پشت بە بەرهەمی ناوخۆ و دەسەڵاتی خۆی دەبەستێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە کەتائیبی عیزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا بە کەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاندووە کە بەرخۆدانی فەلەستین بە تەواوی لەسەر بنەمای بەرهەمی ناوخۆیی و سەرچاوەکانی خۆیەتی.
ئەو سەرچاوەیەی کە باسی لێوە دەکرێت جەختی لەوە کردەوە کە ساڵانێکە پێویست بە قاچاخچێتی چەک لە سنووری میسرەوە نەکراوە و بە توندی تۆمەتەکانی رژێمی داگیرکەری لەسەر ئەم بابەتە ڕەتکردەوە.
فەرماندەی قەسام کە ناوی نەهێنراوە، وێرانکردنی شاری ڕەفەح لە لایەن رژێمی سەهیۆنی و گۆڕینی بۆ "کەمپی نازییەکان"ی بە "هەڵمەتێکی تەواوەتی درۆ" وەسف کرد کە خزمەت بە ئەجێندا سیاسی و ئایدۆلۆژییەکان دەکات.
فەرماندەی قەسام هەروەها رایگەیاندووە کە داگیرکەری بە هۆکاری گوماناوی ئەمنی هەوڵی شەرعیەتدان بە تاوانەکانی دژ بە خەڵکی سڤیل و ئاوارەکان دەدات.
داگیرکەران بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆی سەهیۆنی بە بیانووی پێشگرتن لە قاچاخچێتی چەک بۆ حەماس لە ڕێگەی میسرەوە بەرگرییان لە دەستدرێژی سەربازی لە دژی ڕەفەح و دەستبەسەرداگرتنی ڕێڕەوی سەلاحەدین کرد.
بەڵام فەرماندەی قەسام وتی، "ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و ڕووداوەکانی پێش و دوای ئەوە بە ڕوونی دەریانخستووە کە بەرخۆدان پشت بە ڕێگا تەقلیدییەکانی قاچاخچێتی بۆ دابینکردنی چەک نابەستێت و هەموو توانای شەڕکردنی لە ناوخۆدا پەرەی پێدراوە".
"بەناو ئەو شارە مرۆییە لەسەر وێرانەکانی رەفەح دروست دەکرێت"
لە ئەنجامی دەستدرێژییە سەربازییەکانی رژێمی داگیرکەر لە شاری رەفەح کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ دەستی پێکرد، شارەکە نزیکەی تەواو وێران بوو و زۆربەی باڵەخانەکان ڕوخاون.
دوابەدوای ئەم وێرانکارییە، ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەر پلانی دروستکردنی کەمپێکی گەورەی چادر لە شوێنی شارە وێرانکراوەکەی پێشنیار کردووە، کە بە "شارێکی مرۆیی" ناوزەد کراوە. بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەک بۆ دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی نزیکەی ٦٠٠ هەزار فەلەستینی دەزانن.
میدیاکانی داگیرکەران بڵاویانکردەوە، ناکۆکی توند لە نێوان سەرکردە سیاسییەکان و فەرماندە سەربازییەکان سەبارەت بەم پڕۆژەیەی گوایە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا کە یەکشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، سەریهەڵدا. لە کاتێکدا سوپای داگیرکەر رایگەیاندبوو کە دروستکردنی کەمپەکە زیاتر لە ساڵێک دەخایەنێت و ملیارەها دۆلاری تێدەچێت، بەرپرسانی حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەتوانرێت تەنها لە چەند مانگێکدا تەواو بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.