باندە جولەکەکان هێرش دەکەنە سەر فەلەستینیێکی بەساڵاچوو

چەتەکانی جوولەکە لە گەڕەکی ئوم نیر لە ناوچەی موسافەر یاتا لە باشووری ئەلخەلیل لەژێر پاراستنی سەربازانی داگیرکەردا هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی. لە هێرشەکەدا موسا عەلی نەجا تەمەن ٦٢ ساڵ بە توندی لێیدرا.
شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە هێرشبەرەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی جولەکەکانی سوسیاوە هاتوون و بە بەرد ماڵەکانیان کردووەتە ئامانج.
ئوسامە مەحامیرە، چالاکوانێکی فەلەستینی باسی لەوە کرد، "باندەکانی جولەکە هێرشیان کردە سەر زۆرێک لە ماڵەکان بەتایبەت ماڵەکانی بنەماڵەی نەجا، هەروەها هێرشیان کردە سەر ئەو شوانانەی کە ئاژەڵەکانیان دەڕوات و هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرد".
ئەم هێرشە بە بەشێک لە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی سیستماتیکی رژێمی داگیرکەر دادەنرێت کە ئامانج لێی سڕینەوەی بوونی فەلەستینییەکانە لە ناوچەی مسافەر یاتا.
زیادبوونی توندوتیژیی باندەکان ڕۆژانە ژیانی خەڵکی ناوچەکە قورستر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٤٧٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٣٥٥ کەس.
سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، به توندى سهركۆنهى ئهو هێرشانە دەكات كە به درۆن دهكرێنه سهر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له ههرێمى كوردستان.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا.