رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا ٣٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستینی و شاندی ئەسیرەکان و ئازادکراوەکان راگەیاند، رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هەڵکوتان سەر کەناری ڕۆژئاوا.
سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر شارەکانی نابلوس، سەلفیت، قەلقیلیا، جەنین، تولکەرم، ئەلخەلیل و بەیت لەحم لانیکەم ٣٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان منداڵ و ئەسیری پێشوو بوون.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە زیندانەکانی داگیرکەران بە کۆی گشتی ١٠ هەزار و ٨٠٠ فەلەستینی هەن کە ٥٠یان ئافرەت، ٤٥٠یان منداڵ و ٣ هەزار و ٦٢٩یان "بەندکراوی ئیداری"ـن.
رژێمی داگیرکەر لە ژێر ناوی "بەندکردنی ئیداری" فەلەستینییەکان بە بێ هیچ تۆمەتێک ١ تا ٦ مانگ بەند دەکەن و ئەگەر بەناو دادگاکانی سەربازی بڕیاری "خەتەر بۆ ئاسایشی رژێمی داگیرکەر" بدەن دەتوانن تا ٥ ساڵ ئەم قۆناغە درێژ بکەن.
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە رژێمی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودس زیاد کردووە و بە بەهانەکانی جۆراجۆر فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٤٧٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٣٥٥ کەس.
سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، به توندى سهركۆنهى ئهو هێرشانە دەكات كە به درۆن دهكرێنه سهر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له ههرێمى كوردستان.
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا.