رژێمی داگیرکەر ڕۆژنامەنووسێکی دیکە شەهید دەکات

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیان شەهید کرد و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٢٩ کەس.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای نوسەیرات لە ناوچەی کەناری غەززە ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی ئەحمەد سەلامە ئەبو عائیشە شەهید بوو.
دەستنیشان کرا، ئەبو عائیشە پەیامنێر و کامیرامانی ئاژانسی فەلەستین تۆدای بوو و لە ئەنجامی هێرشی راستەخۆی سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەی سەواریحە شەهید بووە.
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٢٢٩ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە بەتواوەتی بەدوای دانوستان لەسەر بنەمای سەربڵندی، لۆژیک و ڕێزی بەرانبەرە."
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری سلێمانی ئاگریان لە چەکەکانیان بەردا.