یەکەم قۆناغی چەکدانانی پەکەکە بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری سلێمانی ئاگریان لە چەکەکانیان بەردا.
قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکداماڵینی پەکەکە تەواو بوو. کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەکەکە لە ئەشکەوتێکدا لە سنوورەکانی ناحیەی سورداش لە سلێمانی کۆبوونەوە و بە فڕێدانی چەکەکانیان بۆ ناو دەفرێکی گەورە ئاگریان تێبەردا.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ڕۆژنامەگەری و نووسەران و سیاسەتمەداریش بەدواداچوونیان بۆ پرۆسەی چەکدانانی ڕێکخراوەکە کردووە.
بڕیارە تا کۆتایی مانگی ئەیلول پرۆسەی چەکدانانی تەواوی ڕێکخراوەکە تەواو بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە بەتواوەتی بەدوای دانوستان لەسەر بنەمای سەربڵندی، لۆژیک و ڕێزی بەرانبەرە."
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.