زەبیحولڵا موجاهید: رووسیا بە ناسینی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان هەنگاوێکی بوێرانەی هاوێشت

زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، رووسیا بە ناسینی حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان هەنگاوێکی بوێرانەی هاوێشتووە و هیوادارن ببنە هۆی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لەبارەی ناسینی حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە لایەن رووسیا لێدوانی بۆ ئاژانسی سپوتنیک دایەوە.
موجاهید ئەم هەنگاوەی رووسیا وەک هەنگاوێکی "بوێرانە" وەسف کرد و وتی، "رووسیا لێرە پەرنجەرەیەکی ئومێدی کردەوە و هیوادارین کە وڵاتانی دیکەش بەردەوام بن لەم هەنگاوە. وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی سوپاسگوزاری رووسیا و بەرپرسانی دەکات. ئەفغانستان هیوادارە لەبارەی سیاسی و ئابوور گەشەپێدانەکانی جدی رووبدات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.