لە پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
دوێنێ لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ڕوخابوو.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دوێنێ تەرمی ١٠ کەس و ئەمڕۆ تەرمی ٦ کەس بە کۆی گشتی تەرمی ١٦ کەس دۆزراوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە تاوکو ئێستا ٨ کەس بە زیندوویی ڕزگار کراون و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی ٢٠ کەسی بێ سەروشوێن بەردەوامە.
چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.