کالیفۆرنیا لە بڵێسەی ئاگردا: ٥٢ هەزار دۆنم بووەتەوە خۆڵەمێش

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دەستیپێکرد، ٥٢ هەزار و ٥٩٢ دۆنم زەوی کردە خۆڵەمێش.
ئاگرە کێوییەکان کە لە ٢ی تەمموزەوە لە ناوچەی سان لویس ئۆبیسپۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیپێکردووە، بە خێرایی تەشەنە دەکات.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارستان و پاراستنی ئاگر لە کالیفۆرنیا (CAL FIRE)، گەورەترین ئاگری کێوی لەمساڵدا لە ویلایەتەکەدا تا ئێستا ٥٢ هەزار و ٥٩٢ دۆنم زەوی سووتاوە.
بەشێک لە ڕێگای دەوڵەتی ١٦٦ داخرا، و فەرمانی چۆڵکردنی هەندێک کۆمەڵگەی نزیک دەرکرا.
هەوڵەکانی کوژاندنی ئاگرەکە بە ٤ هەلیکۆپتەر و ٤١ ئۆتۆمبێل و نزیکەی ٦٠٠ کارمەند بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.