ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١١٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥٨١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی نێجیریا لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری بەیروت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
رووسیا بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا نا. بەم هەنگاوە رووسیا بووە یەکەم وڵات کە بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامیدا نا.